توركیا.. سهدان كهس بهتۆمهتی كهمتهرخهمیكردن له دروستكردنی باڵهخانهكان رووبهڕووی دادگا كرانهوه
K24 - ههولێر:
له توركیا رێکاری یاسایی لەگەڵ 768 گومانلێکراو گیرایەبەر کە کەمتەرخەمبوون لە دروستکردنی ئەو باڵەخانانەی بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە رووخاون.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووهتهوه، لە میانی لێکۆڵینەوەکانی داواکارانی گشتی تورکیا لەو باڵەخانانەی کە لە بوومەلەرزەکانی شەشی شوباتدا زیانیان بەرکەوتووە، بە هەماهەنگی سەرۆکایەتی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی و تاوانە رێکخراوەکان لە بەڕێوبەرایەتی گشتیی ئاسایش، 768 دەستبەسەرکراو رادەستی دادگا کران و بە فەرمانی دادگا 237 کەسیان بەندکران.
ئهوهش خراوهتهڕوو، دوای بوومەلەرزەکانی شەشی شوبات، لێکۆڵینەوە لە باڵەخانە رووخاوەکان کراوە و داواکارانی گشتی، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەدا دەستپێکردووە کە لە دروستکردنی باڵەخانەکاندا کەمتەرخەمییان کردووە، تا ئێستاش ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستگیرکردنی ئەو گومانلێکراوانە بەردەوامن.
لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا تا ئێستا 768 گومانلێکراو دەستبەسەرکراون و دوای کۆتاییهاتنی رێکارە ئەمنییەکان لەگەڵیاندا، گومانلێکراوەکان رادەستی دادگا کراون. لەو ژمارەیەش 237 یان سزای بەندکردنیان بۆ دەرچووە و 166 کەسیشیان سزاکەیان بەندکردنی هەتاهەتاییە.
بەگوێرەی ئەو راپۆرتانەی دوای پشکنینی داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکان بەدەستهاتوون، ئەگەر هەیە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کەمتەرخەمییەوە دەستگیر دەکرێن، زیاتر ببێت.