لە سعوودیه ده‌ست به‌سه‌ر دوو ملیۆن حه‌بی هۆشبه‌ردا گیرا
K24 - هەولێر
به‌رپرسانی سعوودیه رایگەیاند، ده‌ستگیراوە به‌سه‌ر زیاتر له دووملیۆن حه‌بی هۆشبه‌ر، له‌جۆری كپتاگۆن، كه له‌ناوی بارێكی سه‌وزه و میوه‌دا حه‌شار درابوو.
ده‌سته‌ی زه‌كات و باج و گومرگی ده‌روازه‌ی حه‌دیسه، رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی باركردنی بارێكی هه‌نار و ته‌ماته‌دا، ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو ملیۆن حه‌بی هۆسبهردا داگرتووه، له جۆری كپتاگۆن.
ده‌روازه‌ی حه‌دیسه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری ئوردن، رۆژی هه‌ینیش وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئوردن ره‌تیكرده‌وه، ئه‌و باره له وڵاته‌كه‌یانه‌وه ههناردهكرابێت، چونكه ئه‌وان له‌و وه‌رزه‌دا هه‌نار هه‌نارده ناكه‌ن، به‌ڵكو هاورده‌ی ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئوردنی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و ته‌ماتانه‌ی وێنه‌یان گیراوه و كه مادده هۆشبهرانیان تێدایه ئوردنی نین، به‌وپێیه‌ی هیچ تۆماركردنێك نیه كه هه‌نارده‌كارانی ئوردن ته‌ماته‌یان هه‌نارده‌ی سعوودیه كردبێت.
تاوه‌كو ئێستا به‌رپرسانی سعوودیه، هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیداری ئۆردنیان ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه كه ئایا ئه‌و باره میوه‌یه ئوردنیه یان نا.
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاند، زۆرێك له‌و كاڵا سووریانه به‌ناو خاكی ئوردن تێده‌په‌رێت به ترانزێت بۆ ناو خاكی سعوودیه، له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی حه‌دیسه‌وه.