ئۆكرانیا داوای 250 هه‌زار گوللـه تۆپ له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات
K24 - هەولێر
وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا په‌یامێكی بۆ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ناردووه و داوا ده‌كات، 250 هه‌زار مووشه‌كیان بۆ رەوانە بکەن.
ئەلێکسی رێزنکۆف، وەزیری بەرگری ئۆکرانیا، لە نامەیەکدا کە ئاراستەی یەکێتی ئەوروپا دەکات، داوا ده‌كات مانگانه 250 هەزار گوللـه تۆپیان بۆ بنێرن.
گوتیشی: له‌به‌رنەبوونی پێداویستییەکان، هێزەکانی ئۆکرانیا تەنها 20%ی ئەو گوللانە بەکاردەهێنێت، کە ده‌بوایه بەکاریبهێنێت.
بەپێی راپۆرتی فاینانشیاڵ تایمز، کیێڤ مانگانە بە تێکڕا 110 هەزار گوللـە تۆپی 155 ملیم ناتۆ به‌كار ده‌هێنێت.
رێزینكۆڤ نوسیوویه‌تی: ئەگەر ئێمە سنووردار نه‌كرابواین بە ژمارەی تۆپخانەکانی بەردەست، دەمانتوانی 594 هەزار گوللـە لە مانگێکدا بەکاربهێنین، بۆ سه‌ركه‌وتنی شه‌ڕ لانیكه‌م ده‌بێت له 60% ته‌قه‌مه‌نیه‌كان به‌كاربهێنین.
وڵاتانی ناتۆ گوللـه تۆپی 155 ملم بەکاردەهێنێت، ئەمەریکاش تۆپی هاویتزەری 155 ملم M777ی دوور مه‌ودای بۆ هێزەکانی کیێڤ دابینکرد.
هەروەها هێزەکانی ئۆکرانیا بە تۆپی PzH 2000 ی ئەڵمانی و تۆپی کرابی پۆڵەندی و تۆپی CAESARی فەرەنسی پڕچه‌ك كراون.