محه‌ممه‌د شیاع سوودانی: شوێنی سه‌ربازگه‌ی ره‌شید ده‌كرێته پارك
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پرۆژه‌كانی هه‌ڵمه‌تی به‌غدا جوانتره به‌سه‌رده‌كاته‌وه و داواش ده‌كات له شوێنی سه‌ربازگه‌ی ره‌شید، پاركێكی گه‌وره دروستبكرێت.
ئەمڕۆ شەممە (4ـی ئادار/مارسی 2023)، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کارکردن لەشەقامی ئەبو نواس بەسەرکردەوە کە ئێستا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "بەغدا جوانترە" ئەنجام دەدرێن، له‌میانی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ کرێکار و ئەندازیارانی پرۆژەکە داوایكرد پرۆژه و وه‌به‌رهێنانی زیاتر و سه‌رده‌میانه له هه‌ردوولای رووباری دیجلە دروستبكرێت.
هەروەها سوودانی سەربازگەی رەشیدی بهسەرکردەوە و داوای‌کرد کۆبوونەوەیەک لەسەر ئاستێکی بەرز ئه‌نجامبدرێت لەپێناو تەرخانکردنی زەوییەکانی سەربازگەی رەشید و پێدانی بەکۆمپانیەکی بواری وەبەرهێنان بۆ ئەوەی دیدگای خۆی سەبارەت بەپێشخستنی و گۆڕینی بۆ پارکێک وپانتایەکی سەوز پێشکه‌ش بکات.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی جه‌نجاڵی هاتووچۆش له‌ناو شاری به‌غدا،سودانی داوای‌کرد شەقامێک بە ئاراستەی ناوچەی زەعفەرانیە بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵه‌غی بكرێته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، به‌هۆی خراپ بەکارهێنانی زەوییەکانی دەوڵەت به‌ناوی وەبەرهێنان، به‌تایبه‌تی دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێبوون و سه‌نته‌ره بازرگانییه‌كان له ناوه‌ڕاستی بەغدا بووه‌ته هۆی دروستكردن ئاسته‌نگی هاتووچۆ بۆ هاووڵاتییان و قه‌ره‌باڵه‌غییه‌كی زۆر.
به‌گوێره‌ی بڵاوكراوه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سوودانی داوایکردووه رێگری بکرێت ناوچەکانی کەناری رووباری دیجلە کە موڵکی هەندێک وەزارەتە بکرێنە شوێنی فڕێدانی خۆڵ و خاشاك.