پێنج پارتە ئۆپۆزسیۆنەکەی توركیا بەبێ بەشداربوونی مەراڵ ئاکشەنەر کاندیدیان بۆ سەرۆک کۆمار راده‌گه‌یه‌نن

K24 - هه‌ولێر:
کۆبوونەوەی سەرکردەکانی پێنج پارتە ئۆپۆزسیۆنەکەی توركیا کۆتاییهات و بڕیارە رۆژی دووشەممە بەبێ بەشداربوونی مەراڵ ئاکشەنەر کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری توركیا رابگەیەنن.
دوای ئەوەی مەراڵ ئاکشەنەر، سەرۆکی ئیی پارتی، هاوپەیمانی شەش لایەنەکەی ئۆپۆزیسیۆنی توركیای بەجێهێشت، پێنج سەرکردەکەی دیکە لە بارەگای سەرەکی پارتی سەعادەت کۆبوونەوە، دوای زیاتر لە چوار کاتژمێر کۆبوونەوە، راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و جەختیان لە هاوپەیمانێتییەکەیان کردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، رۆژی دووشەممەی داهاتوو، جارێکی دیکە لە بارەگای پارتی سەعادەت کۆدەبنەوە و داوای گۆڕینی سیستەمی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ پەرلەمانی دەکەنەوە و کاندید هاوبەشیشیان بۆ سەرۆک کۆمار ئاشکرا دەکەن.
دوێنێ هه‌ینی مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر، سه‌رۆكی ئیی پارتی دوای كۆبوونه‌وه‌ی گشتی پارته‌كه‌ی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا كشانه‌وه‌ی خۆیان له هاوپه‌یمانی میلله‌ت راگه‌یاند، به‌هۆی سووربوونی هه‌ر پێنج لایه‌نه‌كه‌ی دیكه له‌سه‌ر كاندیدكردنی کلیچدارئۆغڵو بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری توركیا.
مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر دوێنێ رایگه‌یاند، پێشنیازەکانیان ره‌تکراوه‌ته‌وه كه وه‌ك ئیی پارتی داوای کاندیدکردنی مەنسوور یاڤاش، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌نقه‌ره و ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵیان كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژارنه‌كانی رابردوو توانیویانه به‌سه‌ر كاندیده‌كانی ئه‌ردۆگان و ئاكپارتی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئیی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، هاوپەیمانی میللەت خیانەتیان لێکردن، به‌ڵام ئه‌وان داهاتووی تورکیا ناخەنه مەترسییەوه و بەرامبەر ئه‌و زۆردارییه سەر دانانەوێنن.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شدا، كه‌مال کلیچدارئۆغڵو له‌به‌رامبه‌ر قسه‌كانی ئاكشه‌نه‌ر، گوتی، "نیگه‌ران مه‌به، هه‌موو به‌رده‌كان ده‌كه‌ونه‌وه شوێنی خۆیان".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی پارتی جه‌هه‌په، داوای له پارته‌كه‌ی كرد به زوورین كات كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی ئه‌نجامبده‌ن.