چین: دژی سه‌ربه‌خۆیی تایوان ده‌جه‌نگین
K24 - هەولێر
ئەمڕۆ چین رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ دژی سه‌ربه‌خۆیی تایوان، ده‌جه‌نگین و یه‌كگرتنه‌وه‌ی نیشتمان به‌ره‌و پێشه‌وە ده‌به‌ین.
له كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی گه‌لی چین، نووسراوێك بڵاوكرایه‌وه و تێیدا هاتووه: "ئێمه ده‌جه‌نگین دژی سه‌ربه‌خۆیی تایوان، یه‌كگرتنه‌وه‌ی نیشتمانی دایك به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌به‌ین.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5/3/2023، یەکەمین دانیشتنی کۆنگرەی نەتەوەیی گەل، کە بەرزترین دەزگای یاسادانانی چینە، لە پەکینی پایتەخت ئه‌نجامده‌درێت و تا 13 ئادار بەردەوام دەبێت، نزیکەی سێ هەزار نوێنەر لە سەرتاسەری وڵاتەوە بەشداری دانیشتنەکە دەکەن.
چین دوورگه‌ی تایوان بە یەکێک لە پارێزگاکانی خۆی دەزانێت، تایوانیش بەدوای سەربەخۆیی دا دەگەڕێت، بەڵام پەکین هەمیشە دووپاتی دەکاتەوە کە بەشێکە لە خاکەکەی.
له ساڵی 1949 په‌یوه‌ندییه فه‌رمییه‌كانی نێوان چین و تایوان تێكچوو، دوای ئه‌وه‌ی له شه‌ڕێكی ناوخۆییدا هێزه‌كانی كۆمینتاگ، به‌سه‌ركردایه‌تی ژان كایشی، له‌گه‌ڵ پارتی شیوعی چین شكستی هێنا و رایانكرده تایوان، دواتر له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو جارێكی تر په‌یوه‌ندییه بازرگانی و فه‌رمییه‌كانی چین ده‌ستیان پێكرده‌وه.
دوای سەردانەکەی نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بۆ ئەو دوورگەیە لە سەرەتای مانگی ئابی ساڵی رابردوو، په‌یوه‌ندییه‌كانی چین و تایوان جارێكی دیكه ئاڵۆز بووه‌وه.