گرووپێکی نەژادپەرست هێرشده‌كه‌نه سه‌ر یاریزانانی یانەی ئامەد سپۆر
K24 – هه‌ولێر:
یانه‌ی ئامه‌د سپۆری باكووری كوردستان كه له خولی توركی یاریده‌كات، له‌میانی یاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌یان له شاری بورسای توركیا، له‌لایه‌ن گرووپێك نه‌ژادپه‌رسته‌وه هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر و به‌رپرسانی یانه‌كه‌ش داوای لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (5ـی ئادار/مارسی 2023)، یانەی ئامەد سپۆر لە تویتێکدا رایگەیاند، لەکاتی گەیشتنی تیمەکەیان بۆ یاریگا، لەلایەن گرووپێکەوە هێرشیان کراوەتە سەر و ڤیدیۆی ساتی هێرشەکەشی بڵاوکردووەتەوە.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، شەوی رابردووش گرووپێکی نەژادپەرست لە بورسا لەبەردەم شوێنی حەوانەوەی یاریزانانی یانەی ئامەد سپۆر له شاره‌كه کۆبوونەوە و درووشمی شۆڤینیان دەرهەق بە یاریزانان دەربڕیوه.
لەوبارەیەوە یانەی ئامەد سپۆرت لە تویتێکدا، ژمارەیەک گرتە ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، شەوی رابردوو کاتژمێر (2:45) گرووپێک له هاندەرانی یانەی بورسا سپۆر لەبەردەم هۆتێلی یاریزانانی یانەكهیان له شاری بورسا گردبوونەتەوە و دواتر درووشمی رەگەزپەرستانەیان گووته‌وه و بە یارییه ئاگرینه‌كان هوتێلەکەیان کردووەتە ئامانج.
یانه‌ی ئامەد سپۆر راشیگەیاندووە، یاریزانان لە ناوچەی بوومەلەرزەکانەوە هاتوون و رووبەڕووی هێرشی رەگەزپەرستانە بوونەتەوە و داواشیكردووه فیدراسیۆنی یه‌كێتی تۆپی پێی تورکیا رێکاری پێویست بگرێتەبەر.



Maç sonunda soyunma odası koridorlarında Bursaspor Özel Güvenlik Amiri, Kulüp Güvenlik Sorumlusu, kulüp personelleri ve emniyet görevlileri tarafından futbolcularımıza fiziki saldırı gerçekleşti.
— Amedspor Kulübü (@amedskofficial) March 5, 2023
Saldırı anlarından kayıt alınabilen görüntüler. pic.twitter.com/BBeGqwQEuK