گرووپێکی نەژادپەرست هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر یاریزانانی یانەی ئامەد سپۆر

دیمه‌نێكی رووداوه‌كه‌ له‌ یاریگای بورساسپۆر
دیمه‌نێكی رووداوه‌كه‌ له‌ یاریگای بورساسپۆر

K24 – هه‌ولێر:

یانه‌ی ئامه‌د سپۆری باكووری كوردستان كه‌ له‌ خولی توركی یاریده‌كات، له‌میانی یاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌یان له‌ شاری بورسای توركیا، له‌لایه‌ن گرووپێك نه‌ژادپه‌رسته‌وه‌ هێرشیان ده‌كرێته‌ سه‌ر و به‌رپرسانی یانه‌كه‌ش داوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (5ـی ئادار/مارسی 2023)، یانەی ئامەد سپۆر لە تویتێکدا رایگەیاند، لەکاتی گەیشتنی تیمەکەیان بۆ یاریگا، لەلایەن گرووپێکەوە هێرشیان کراوەتە سەر و ڤیدیۆی ساتی هێرشەکەشی بڵاوکردووەتەوە.

هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیانه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، شەوی رابردووش گرووپێکی نەژادپەرست لە بورسا لەبەردەم شوێنی حەوانەوەی یاریزانانی یانەی ئامەد سپۆر له‌ شاره‌كه‌ کۆبوونەوە و درووشمی شۆڤینیان دەرهەق بە یاریزانان دەربڕیوه‌.

لەوبارەیەوە یانەی ئامەد سپۆرت لە تویتێکدا، ژمارەیەک گرتە ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، شەوی رابردوو کاتژمێر (2:45) گرووپێک له‌ هاندەرانی یانەی بورسا سپۆر لەبەردەم هۆتێلی یاریزانانی یانەكه‌یان له‌ شاری بورسا گردبوونەتەوە و دواتر درووشمی رەگەزپەرستانەیان گووته‌وه‌ و بە یارییه‌ ئاگرینه‌كان هوتێلەکەیان کردووەتە ئامانج.

یانه‌ی ئامەد سپۆر راشیگەیاندووە، یاریزانان لە ناوچەی بوومەلەرزەکانەوە هاتوون و رووبەڕووی هێرشی رەگەزپەرستانە بوونەتەوە و داواشیكردووه‌ فیدراسیۆنی یه‌كێتی تۆپی پێی تورکیا رێکاری پێویست بگرێتەبەر.

00
0