خۆپیشاندانه‌كان له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌ستیپێكرده‌وه

K24 – هه‌ولێر:
دژی په‌یڕه‌وكردنی سیستمی سانت لیگۆ لە یاسای هەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و خۆپیشاندەرانیش داوای سیستمی فرە بازنەیی بۆ هەڵبژاردن دەكەن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (5ـی ئادار/مارسی 2023)، تا دره‌نگانی شه‌و خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق دەستیپێکرده‌وه.
لە شاری سەدڕی بەغدا خۆپیشاندان به‌ڕێووه‌چوو و هاووڵاتیان لە دژی په‌یڕه‌وكردنی سیستمی سانت لیگۆ لە یاسای هەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هاتنە سەر شەقام.
هەروەها لە پارێزگاکانی بابل، نەجەف، زیقار و واستیش لە دژی سیستمی سانت لیگۆ خۆپیشاندان دەستی پێکردووە، خۆپیشاندەرانیش داوا دەکەن لە بری سیستمی سانت لیگۆ، سیستمی فرە بازنەیی بۆ هەڵبژاردن بەکاربهێندرێت.