عێراق زیاتر له 80 هاووڵاتی خۆی له توركیاوه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
K24 - هەولێر
باڵیۆزی عێراق له ئه‌نقه‌ره، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 82 هاووڵاتی عێراقی له‌رێگه‌ی دووگه‌شتی وشكانییه‌وه راگه‌یاند.
ماجید لەجماوی، باڵیۆزی عێراق له ئه‌نقه‌ره، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە 82 هاووڵاتی عێراقی لە رێگەی دوو گەشتی وشكانییه‌وه بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ وڵات.
ده‌شڵێت: 20 هاووڵاتی له شوێنی بوومه‌له‌رزه‌كه بوون، هه‌روه‌ها 62 هاووڵاتیی دیكه له پارێزگای ئه‌ده‌نه بوون.
له‌جماوی ئاماژەی بەوەشکرد، "باڵیۆزخانەی عێراق دەستیکردووە بە دەرکردنی پاسپۆرتی تایبه‌ت بەمەبەستی ئاسانکاری گەڕانەوەیان بۆ عێراق، لەسەر خواستی خۆیان".