نێچيرڤان بارزانى و مير حازم جەخت لە جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى ئاساییکردنەوەی شنگال دەکەنەوە

K24 - هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و میری ئێزدیان، جەخت لە گرنگيى بايه‌خدانى به‌رده‌وام به دۆخى ئێزدييان و جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووه‌ته‌وه: پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ـی ئاداری 2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مير حازم ته‌حسين به‌گ، ميرى ئێزدييان كرد.
ئاماژە بەوەکراوە، له ديدارێكێدا دۆخى ئێزدييان له كه‌مپه‌كانى ئاواره‌يى و شه‌نگال و له ده‌ره‌وه‌ى وڵات تاوتوێ كرا و تيشك خرايه سه‌ر به‌رده‌واميى پرۆسه‌ى رزگاركردنى رفێنراوانى ئێزدى و ژيان و گوزه‌رانى رزگاركراوان و چۆنيه‌تيى يارمه‌تيدانيان.
بەگوێرەی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى بايه‌خدانى به‌رده‌وام به دۆخى ئێزدييان و جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى ناوچه‌كه بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانيان و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان يارمه‌تى بدرێن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شه‌نگال و ناوچه‌كه به‌گشتى.
نێچيرڤان بارزانى به‌رده‌واميى هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ ئێزدييان و پاراستنى مافه‌كانيان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها دڵنيايى دا كه پرۆسه‌ى رزگاركردنى رفێنراوان و ئاشكراكردنى چاره‌نووسيان به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌رچى پێويست بێت بۆ رزگاركردن و يامه‌تيدانيان، درێخى ناكرێت.
لاى خۆيه‌وه ميرى ئێزدييان، سوپاس و پێزانينى خۆى و ئێزدييانى بۆ پشتگيريى به‌رده‌وام و هاوكارييه‌كانى نێچيرڤان بارزانى، به‌تايبه‌تيش هه‌وڵه‌كانى بۆ رزگاركردنى رفێنراوانى ئێزدى و به‌رگريكردن له مافه‌كانيان، ده‌ربڕى.
ئه‌نجامى دوايين سه‌ردان و ديداره‌كانى ميرى ئێزدييان له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تى پاپاى ڤاتيكان و به‌رپرسانى وڵاتان له ئه‌ورووپا و عێراق و ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.