وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا: رووسیا شێوازی شه‌ڕكردنی نه‌گۆڕیوه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت، داگیركردنی شاری باخموتی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا به مانای گۆڕینی شێوازی شه‌ڕكردن له‌لایه‌ن رووسیاوه نایه‌ت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (6ـی ئادار/مارسی 2023)، لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئوردن به‌رۆژنامه‌نووسانی گوت، "پێم وایه شاری با‌خموت زیاتر گرنگی ره‌مزی هه‌یه له‌وه‌ی گرنگی ستراتیژی هه‌بێت."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی رووسیا با‌خموت داگیر بكه‌ن، مانای ئه‌وه نایه‌ت سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنابێت.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ئامانجی گفتوگۆ كردن، ده‌ربرینی پشتیوانی و هاوكاری و كاری هاوبه‌ش سه‌ردانی وڵاتانی، ئیسرائیل، میسر و ئوردن ده‌كات.
لە سەرەتای دەستپێکردنی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا لە 24ی شوباتی 2022، ئۆكرانیا هاوکارییەکی زۆری دارایی و سەربازی لە وڵاتانی رۆژئاوا وەرگرتووە.
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا چه‌ندین جار دووپاتیكردووه‌ته‌وه، "رووسیا پلانی نییە زەوییەکانی ئۆکرانیا داگیربکات و ئامانجی ئێمه پاراستنی ئەو کەسانەیە کە لە ماوەی 8 ساڵی ڕابردوودا لەلایەن کیێڤەوە تووشی گۆشەگیری و جینۆساید بوونه".