10 هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانی له باخمووت له‌لایه‌ن رووسه‌كانه‌وه گه‌مارۆدراون
K24 - ھەولێر:
ڤۆڵۆدیمیر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا‌و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی كۆبووه‌وه، تاووتوێی دۆخی شاری باخمووتی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا كرد، كه پتر له 10 هه‌زار سه‌رباز له‌لایه‌ن رووسه‌كانه‌وه گه‌مارۆدراون.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به‌رپرسانی سه‌ربازی سوپای ئۆكرانیا له‌گه‌ڵ ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی، ڤالێری زالوجینی فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای ئۆكرانیا و ئه‌لیكسانده‌ر سیرسكی فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی، پێشنیازیان كردووه، كه سه‌ربازانی ئۆكرانی له باخمووت به‌رگری بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فییان جاجین راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری هه‌رێمی دۆنستیك رایگه‌یاندووه، پتر له ده هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانی له باخمووت له‌لایه‌ن سوپای رووسیاوه گه‌مارۆدراون.
پێشتریش ئیرینا ڤێرشچوک جێگری سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا رایگەیاندبوو، ئۆکرانیا نایەوێت ژیانی هاووڵاتیانی بخاته مەترسییەوە و داواشی لە هاووڵاتیانی شاری باخمووت كرد بەزووترین کات شارەکە چۆڵبکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی شەڕ و پێکدادان و بۆردوومانی رووسیاوە بەردەوام هاووڵاتیان لەو ناوچەیە دەبنە قوربانی، ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیاش ئاشکرایکردبوو، بارودۆخی جەنگ لە ناوچەکانی باخمووت و سۆلیدار زۆر سەختە.
هه‌روه‌ها نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی لە ئۆکرانیا پێشتر بڵاویکردبووه‌وه، جەنگی بەردەوامی رووسیا و ئۆکرانیا بارودۆخی هاووڵاتیانی له ئۆكرانیا خراپترکردووە و نزیکەی 18 ملیۆن کەس پێویستیان بە هاوکاری مرۆییە خێرا هەیە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە کارەکانیان بەردەوامن و هاوکاری مرۆیی پێشکەشی هاووڵاتیانی ئۆکرانیا دەکەن، بۆ گەیاندنی هاوکاری بە 11 ملیۆن هاووڵاتی بۆ ساڵی 2023 پێویستیان بە 3 پۆینت 9 ملیار دۆلار هەیە.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌شی خستبووه‌ڕوو، لە ساڵی 2022 بڕی 3 پۆینت 8 ملیار دۆلار وەک هاوکاری مرۆیی بۆ ئۆکرانیا کۆکرایەوە، بەدڵنیاییەوە ئەمساڵیش لەڕێگەی هاوبەشەکانیان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەردەوامدەبن لە هاوکارییەکانیان بۆ ئۆکرانیا.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.