سبەی وەزیرانی بەرگری یەکێتی ئەوروپا لە سوید کۆدەبنەوە

ئاڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا
ئاڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا

K24 – هه‌ولێر:

سبەی وەزیرانی بەرگری یەکێتی ئەوروپا لە سوید کۆدەبنەوە و خێراترکردنی گەیاندنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا، بابەتی سەرەکی دەبێت.

بڕیارە رۆژی 7 و 8ـی ئەم مانگە، سێ شەممە و چوارشەممە، وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا لە ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوید کۆببنەوە.

کۆبوونەوەکە له‌ سێ ته‌وه‌ر پێكدێت،  تەوەری یەکەم، هاوکارییە سەربازییەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ ئۆکرانیا و چۆنیەتی خێراترکردنیان. تەوەری دووەم، دۆخی ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتانی ئەندام.

تەوەری سێیەمیش بریتی دەبێت لە هەماهەنگییەکانی نێوان یەکێتی ئەوروپا و نەتەوەیەکگرتوەکان و ناتۆ.