له هێرشێکی چەکداری لە دیاله هەشت کەس کوژران
K24 - هەولێر
له هێرشێكی چه‌كداریدا ژماره‌ی كوژراوانی ناحیه‌ی میقدادیه، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ هه‌شت كوژراو و سێ بریندار.
سه‌رچاوەیەکی ئه‌منی به میدیا ناوخۆییه‌كانی عێراقی راگه‌یاندووه "له هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی شەوی رابردووی ناوچه‌ی شاخه له گوندی ئه‌لهه‌زینیه‌ی سه‌ر به‌میقدادیه، لە رێگەی بۆمبێکی چێنراو خێزانێك ده‌كرێته ئامانج، كه پێكهاتبوون له پارێزه‌رێك و هاوسه‌ره‌كه‌ی و دوومنداڵی، هه‌روه‌ها سێی کەسی دیكه‌ش برینداربوون، دواتریش هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی سه‌رۆك هۆزێك، له‌و دوو هێرشه‌دا 8 كوژراو و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گرتنه‌به‌ری رێکاری توندی ئەمنی و جێگیرکردنی هێزە ئەمنییەکان له شوێنه‌كه، رووداوەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان رووداوەکە تیرۆریستیی بووه.