ئیسرائیل بۆردومانی فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌بی كرد
K24 - هەولێر
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی سووریا ئاشكرای ده‌كات، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئیسرائیل بۆردومانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حه‌له‌بی كردووه، بەو هۆیەوە خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه وه‌ستاون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی "سانا"ی حکومەتی سووریای راگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له ئاڕاسته‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، له رۆژهه‌ڵاتی لازقیه، ئیسرائیل بۆردومانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حه‌له‌بی كرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی بۆردومانەکە زیانێكی ماددی زۆری به فڕۆكه‌خانه گه‌یاندووه و خزمه‌تگوزارییه‌كانی فڕۆكه‌خانەش وه‌ستاون.
له 19 شوباتی رابردوو ئیسرائیل بۆردومانی دیمه‌شقی كرد و 5 كه‌سی كوشت و 15 دیكه‌شی برینداركرد، زیانی به چه‌ند خانوو و باڵه‌خانه‌یه‌كیش گه‌یاند.