دووانه‌یه‌ك بەهۆی زوو لەدایکبوونەوە ناویان چووه كتێبی گینسەوە
K24 - هەولێر:
دووانه‌یه‌كی له‌دایكبووی كه‌نه‌دی ناویان له كتێبی گینس تۆمار كرا، دوای ئه‌وه‌ی به ماوه‌ی 22 هه‌فته له‌دایك بوون، ئەمەش به‌كورتترین ماوه‌ی دووگیانی داده‌نرێت.
ئادیا و ئادیال ناداراجال خوشك و بران، ئه‌م دووانه 126 رۆژ پێش كاتی ئاسایی خۆیان له‌دایكبوون، به‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییان شكاند كه پێشووتر به‌ناوی دووانه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی تۆماركرابوو، له ساڵی 2018 كه 125 رۆژ پێش كاتی ئاسایی خۆیان له‌دایك بوون، لەکاتێکدا ماوەی دووگیانی ئاسایی لە مرۆڤدا 40 هەفتەیە.
شاكینا راجیندرام دایكی دووانه‌كه‌ی كه‌نه‌دا گووتی: كاتێك ماوه‌ی دووگیانیه‌كه‌م 21 هه‌فته و پێنج رۆژ بوو، پزیشكه‌كان پێیان گوتم چانسی مانه‌وه‌یان له‌ژیاندا له‌سه‌دا سفره، دواتر كه‌له‌دایك بوون تاوه‌كو ئێستا له‌ژیاندا ماون،
ئه‌مه دووەم دووگیانی شاكینا راجیندرام بوو، دوای ئەوەی یەکەم منداڵی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ئۆنتاریۆی كه‌نه‌دا لەدەستدا.
ئێستا ته‌مه‌نی ئەدیا و ئەدریال شەش مانگه و ئەم ماوەیەیان لەژێر چاودێری پزیشکیدا به‌رێكردووه.