بومەلەرزەیەک بەگوڕی شەش پلەی رێختەر فلیپینی هەژاند
لە سەرەتای مانگی ئادارە ئەمە شەشەمین بوومەلەرزەیە لە فلیپین رووبدات
K24 - هەولێر:
دەستەی کارەساتی سروشتی فلیپین بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بەگوڕی شەش پلەی رێختەر دوورگەی میانداناوی لە رۆژهەڵاتی فلیپین هەژاندووە.
دەستەی کارەساتی سروشتی فلیپین بڵاویشیکردەوە، بومەلەرزەکە بووەتە هۆی تێکچوونی ژمارەیەک رێگەی هاتووچۆکردن لە دوورگەی میاندانا و هەندێک خانووش زیانیان بەرکەتووە بەبێ ئەوەی ئاماری زیانە گیانیەکان بخاتەڕوو.
باسی لەوەشکرد، ئەمە شەشەمین بوومەلەرزەیە لە فلیپین رووبدات لە سەرەتای مانگی ئادارە و بەهۆی ئەوەی وڵاتەکە لەسەر پشتێنەی ئاگرینی بومەلەرزەیە ترس و دڵەراوکێ لەناو خەڵکیدا بڵاوبووەتەوە.