مه‌سرور بارزانی: نه‌خۆشخانه‌ی د.سوبحی یه‌عقوبی بۆ منداڵان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رده‌میانه دروستكراوه

K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، نه‌خۆشخانه‌ی د.سوبحی یه‌عقوبی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رده‌میانه دروستكراوه، هیواشی خواست هاووڵاتییان پێویستییان به‌و نه‌خۆشخانه‌یه نه‌بێت. مه‌سرور بارزانی سوپاسی شێخ بازیشی كرد بۆ دروستكردنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه و به كارێكی "جوان" ناوی برد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (7ـی ئادار/مارسی 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌خۆشخانه‌ی د.سوبحی یه‌عقوبی بۆ منداڵان له شاری هه‌ولێر كرده‌وه.
مه‌سرور بارزانی له وتارێكدا له‌میانی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه گوتی، "هه‌رچه‌نده نه‌خۆشخانه شوێنێك نییه، مرۆڤ هیوابخوازێت كه‌سێك پێویستیی پێبێت و سه‌ردانی بكات، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ده‌توانم بڵێم، ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ی كه ئه‌مڕۆ بینیم و به‌و كواڵێتییه به‌رزه‌ی كه دروستیانكردووه، ده‌توانێت زۆرێك له كێشه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات".
مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "سوپاسی كاكه شێخ باز ده‌كه‌م بۆ دروستكردنی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه، مرۆڤ به شانازییه‌وه ده‌توانێت بڵێت، نه‌خۆشخانه‌ی د.سوبحی یه‌عقوبی به‌شێوازێكی زۆر سه‌رده‌میانه دروستكراوه و هیوادارم هه‌روه‌ها به‌رده‌وامبێت و له خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت."
ده‌قی وتاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
ئه‌مڕۆ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن و چاودێریی چڕی منداڵانی هه‌ولێرمان كرد، كه به سوپاسه‌وه كاكه شێخ باز له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی دروستی كردووه و، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستیی به‌نیازن راده‌ستی وه‌زاره‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته خزمه‌تی هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست.
هه‌رچه‌نده نه‌خۆشخانه شوێنێك نییه، مرۆڤ هیوابخوازێت كه‌سێك پێـویستیی پێبێت و سه‌ردانی بكات، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ده‌توانم بڵێم، ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ی كه ئه‌مڕۆ بینیم و به‌و كواڵێتییه به‌رزه‌ی كه دروستیانكردووه، ده‌توانێت زۆرێك له كێشه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات، ئینشائه‌ڵڵا كه‌س پێویستی پێ نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر منداڵ یان هاووڵاتییان پێویستییان به‌وه بوو سه‌ردانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه بكه‌ن، مرۆڤ به شانازییه‌وه ده‌توانێت بڵێت، به‌شێوازێكی زۆر سه‌رده‌میانه دروستكراوه و هیوادارم هه‌روه‌ها به‌رده‌وامبێت و له خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت.
ئینشائه‌ڵڵا پێویستیمان به‌وه نه‌بێت بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی چاومان له هیچ شوێنێكی دیكه بێت له هیچ وڵاتێك و كوردستان ببێت به‌و شوێنه‌ی كه تێیدا بتوانین هه‌موو پێداویستییه‌كانی خۆمان به‌ده‌ستبهێنین. من ده‌مه‌وێت جارێكی دیكه سوپاسێكی گه‌رمی كاكه شێخ باز بكه‌م بۆ ئه‌م ئه‌رك و كاره جوانه‌ی كردوویه‌تی و داواش له وه‌زیری ته‌ندروستیی ده‌كه‌م، بتوانن به‌رده‌وامی بده‌ن به‌وه‌ی كه ئه‌م نه‌خۆشخانه پێشكه‌وتووه بخه‌نه خزمه‌تی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه. ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م، سوپاستان ده‌كه‌م و پیرۆز بێت.