كۆشكی سپی: پلانمان نیه فڕۆكه‌ی F16 بۆ ئۆكرانیا بنێرین
K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئاشکرایکرد، ئه‌مه‌ریكا پلانی نیه فڕۆكه‌ی F16 بۆ ئۆكرانیا بنێرێت، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك فڕۆكه‌وانی ئۆكرانیا لێره مه‌شق ده‌كه‌ن.
کارین ژان پیێر، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری دابینکردنی فڕۆکەی جەنگی F16 بۆ ئۆکرانیا گوتی: سەرۆک باسی لە پرسی فڕۆکەی جەنگی F16 کرد، وەک دەزانن هیچ شتێک لەو قسانە نەگۆڕاوە و ئەمە بابەتی پلان بۆ دانەنراوە".
پێشتر جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گواستنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی F16 بۆ ئۆكرانیا ره‌ت كردبووه‌وه، له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، رایگه‌یاندبوو، گواستنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكانه له ململانێكانی ئێستادا هیچ مانایه‌كی نیه.
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیاش لەو بارەیەوە، رایگه‌یاندبوو، هه‌ر بارێكی چه‌ك كه بۆ ئۆكرانیا ده‌نێردرێت، ده‌بێته ئامانجی رووسیا، گوتیشی "وڵاتانی ناتۆ یاری به ئاگر ده‌كه‌ن به‌دابینكردنی چه‌ك بۆ ئۆكرانیا".
لاڤرۆڤ جەختیشی لەوە کردەوە، ئەمەریکا و ناتۆ راستەوخۆ بەشدارن لە ململانێی ئۆکرانیا، "ئه‌وه‌ش نەک تەنها به دابینکردنی چەک، بەڵکو مەشق و راهێنانی سه‌ربازیش بە هێزەکانی ئۆکرانیا ده‌كرێت لەلایه‌ن بەریتانیا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و وڵاتانی دیکە".