زیانه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا به پتر له 100 ملیار دۆلار خه‌مڵێندرا
K24 - هەولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كێتی ئه‌وروپا و حكومه‌تی توركیا، زیانه ماددییه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا 100 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاند.
دوای تێپه‌ڕینی مانگێك له روودانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا، كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 48 هه‌زار كه‌س، زیانه ماددییه‌كانیش خه‌ریكه روون ده‌بنه‌وه و له‌مباره‌یه‌وه لویزا فینتۆن سه‌رۆكی پرۆگرامی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له توركیا رایگه‌یاند، زیانه مادییه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 6ـێ شوباتی توركیا، 100 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاند، بۆیه تێچووی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان پتر ده‌بێت.
سه‌رۆكی پرۆگرامی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له توركیا راشیگه‌یاند، ئه‌و بڕه (100 ملیار دۆلار) ده‌خرێته به‌رده‌م كۆڕبه‌ندی وڵاتانی كۆمه‌ك به‌خش بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی توركیا، كه له 16ـی ئادار له برۆكسل به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فینتۆن بێهیوایی خۆی به‌رامبه‌ر بڕی هاوكارییه‌كانی وڵاتان نیشاندا، به به‌راورد به گوه‌ره‌یی زیانه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه، به‌و ئاسته‌ی كه ماوه‌یه‌كه خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی بڕی یه‌ك ملیار دۆلارین بۆ توكیا، به‌رێژه‌ی %9.6 وه‌ڵام هه‌بووه.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 6ـی شوباتی 2023، دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێخته‌ر تورکیا و باكووری كوردستان، هه‌روه‌ها سووریا و رۆژئاوای كوردستانی ھەژاند و لە ھەرێمی کوردستانیش بەگوڕی 4.7 پلەی رێخته‌ر ھەستی پێکرا.
بوومەلەرزەکان ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتەوە و تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی لە تورکیا و سووریا بەھۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە نزیکەی 48 ھەزار کەس.
دوای بوومەلەرزەکانیش چەند تیمێکی فریاگوزاریی بە مەبەستی بەھاناوەچوونی لێقەوماوان گەیشتنە ناوچەکە و لە میانی دوو ھەفتەدا، سەرقاڵی گەڕان و پشکنین بوون و چەندین کەسیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکان رزگارکرد، لەگەڵ ئەوەشدا لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان چەندین بارھەڵگری کۆمەک و ھاوکاری رەوانەی ناوچە کارەساتبارەکان کران.