پاریس سانجێرمان هه‌ڕه‌شه‌ی دوورخرانه‌وه‌ی له چامپیۆنزلیگ له‌سه‌ره
پاریس سانجێرمان بۆ ئه‌م وه‌رزه رووبه‌ڕووی هیچ سزایه‌كی دیكه نابێته‌وه، به‌ڵام ئاگادار كراوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر له سه‌رپێچییه‌كانی به‌رده‌وام بێت له به‌شداریكردن له چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو بێبه‌ش ده‌كرێت.
هاوینی ڕابردوو فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا سزای 65 ملیۆن یۆرۆی بەسەر پاریس سانجێرمان دا سەپاند، بەهۆی پێشێلکردنی یاسای یاری دادپەروەرانەی دارایی.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی، پاریس سانجێرمان رێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ یوفا واژۆ كردووه كه چیتر سه‌رپێچی نه‌كات، به‌مه‌ش بۆ ئه‌م وه‌رزه هیچ سزایه‌كی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ناكرێت.
ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، ئه‌گه‌ر هه‌ر پێشێلكارییه‌كی دیكه ئه‌نجام بدات، له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و ناو تۆماركردن سڕ ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی دوورخرانه‌وه‌شی له چامپیۆنزلیگ لێده‌كرێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، هاوشانی پاریس سانجێرمان، ئاماژه به یانەکانی مارسێ و مۆناکۆی فه‌ره‌نسا كراوه كه تا هاوینی 2026 هیچ سزایه‌كیان به‌سه‌ردا ناسه‌پێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ستۆ پاكی خۆیان بۆ یوفا سه‌لماندووه.
ڕۆژنامەی لیكیپ نووسیوه‌تی: سەرەڕای کورتهێنانی زۆر لە بودجەی پاریس، یانەکە بۆ ئه‌م وه‌رزه خۆی له سزایه گه‌وره پاراستووه كه نزیك بوو به توندی سزا بدرێت.
یانه‌ی پاریس سانجێرمان ساڵانێكی زۆر ده‌یه‌وێت خه‌ونی بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگی بۆ یه‌كه‌مجار بێته دی، سه‌ره‌ڕای گواستنه‌وه‌ی چه‌ندان ئه‌ستێره، به‌ڵام هێشتا له بردنه‌وه‌ی ئه‌م نازناوه بێبه‌شن، بۆ ئه‌م وه‌رزه گه‌یشتوونه‌ته قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ نزیكن له‌وه‌ی كه ئه‌م وه‌رزه‌ش ماڵئاوایی له‌و پاڵه‌وانێتییه بكه‌ن.