عێراق و ئه‌ڵمانیا سێ رێككه‌وتن له‌بواری وزه واژوو ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئانالینا بێیربووك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له به‌غدا كۆبوونه‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا عێراق و ئه‌ڵمانیا سێ رێككه‌وتن له‌بواری وزه واژوو ده‌كه‌ن.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئانالینا بێیربووك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، دووپاتی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه هاوبه‌شه‌كان و هه‌روه‌ها ئاڵۆگوڕی زانیارییه ئه‌منییه‌كانی نێوان به‌غدا و به‌رلین كرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سڵاوی ئۆلاڤ شۆڵتزی راوێژكاری ئه‌ڵمانیای به سوودانی گه‌یاند، پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازییه ئیداری و ئابوورییه‌كانی بۆ به‌غدا دووپاتكرده‌وه.
دواتر مه‌راسیمی واژووكردنی سێ رێككه‌وتننامه له بواری وزه له نێوان ئه‌ڵمانیا و عێراق به ئاماده‌بوونی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌ڕێوه‌چوو.