له دێره‌زوور كۆگایه‌كی مووشه‌كی ئێرانی كرایه ئامانج
K24 - هەولێر
كۆگایه‌ك و بارهه‌ڵگرێكی ئێرانی له سووریا كراوه‌ته ئامانج، له ئه‌نجامدا چواركه‌س كوژراون.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له دێره‌زوورهێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌یه‌كی ژێر ده‌ستی كه‌تیبه‌كانی سه‌ر به‌ئێران، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا چوار كه‌س كوژران.
رامی عه‌بدولره‌حمان، به‌رێوه‌به‌ری روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، به ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ی راگه‌یاند، هێرشه‌كه كۆگایه‌كی مووشه‌كی ئێرانی و بارهه‌ڵگرێكی پڕ چه‌ك كردووه‌ته ئامانج.
گوتیشی: ئه م کۆگایەی كه كه‌وتووه‌ته به‌رهێرشی ئه‌و فرۆكه‌یه، له‌نێوان ناوچه‌کانی نیشته جێبوونه.
ده‌شڵێت: ئه و بارهه ڵگرانه‌ی له سنووره کانی عێراق ده چنه ناو سووریا، له‌ژێر باری خۆراك و شتی دیكه، چه‌ك به قاچاغ بۆ میلیشیا ئێرانییەکان ده‌به‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌ی بۆردومانی ئه‌وشوێنه‌ی كردووه نه‌زانراوه سه‌ر به چ وڵاتێكه‌وه بووه.