به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا: ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕییه‌كانی نۆرد ستریم 2 له‌لایه‌ن گرووپێكی ئۆكرانی بووه
K24 - هەولێر:
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان، ئه‌و لایه‌نه ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن كه بۆڕییه‌كانی نۆرد سترم 2-ی رووسیایان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند، زانیاری هه‌واڵگری نوێ هه‌یه، كه گرووپێكی لایه‌نگری ئۆكرانیا بۆرییه‌كانی نۆر ستریم 2 یان ته‌قاندووه‌ته‌وه، كه گازی سروشتی له رووسیاوه ده‌گوازێته‌وه بۆ ئه‌وروپا.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكیانه ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نیه ڤۆلۆدیمێر زیلێنیسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ده‌ستی له كرده‌وەکەدا هه‌بوبێت.
له‌ساڵی رابردوودا هێرش كرایه سه‌ر بۆڕی گازی نۆردستریم 2-ی رووسیا و ته‌قێندرایه‌وه، رووسیاش ئۆكرانیای تۆمه‌تبار كرد به‌كرده‌وه‌كه و ئۆكرانیاش ره‌تی كرده‌وه كه ده‌ستی له‌و كرده‌وهیە هه‌بووبێت.
به‌رپرسه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه ناویان ئاشكرا نه‌كراوه، ده‌ڵێن "زۆر شت هه‌یه كه نایزانن ده‌رباره‌ی تاونباران و په‌یوه‌ندیه‌كانیان، به‌ڵام به‌ده‌ستهێنانی به‌ڵگه و زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان نابێت ئاشكرابكرێن".
تێچووی چاککردنەوەی بۆرییەکانی نۆرد ستریم 2، بە نزیکەی 500 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت. بەرپرسانی ئەمەریکاش باس لەوە دەکەن، پێدەچێت تاوانباران لە رابردوودا مەشقی تایبەتمەندی حکومەتیان پێكرابێت.
نۆرد ستریم 1 و نۆرد ستریم 2، 1223.1 کیلۆمەتر لە کەنارەکانی باکووری رۆژئاوای رووسیا تا لوبمین لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا درێژ دەبنەوە، یەکەمیان زیاتر لە 12 ملیار دۆلاری تێچووە بۆ دروستکردنی و لە ساڵی 2011 دا تەواو بووە، بۆڕییه‌كانی نۆرد ستریم 2 لە ساڵی 2021 تەواو بووه.
له مانگی رابردوو رۆژنامەنووسی لێکۆڵەر سیمۆر هێرش، بابەتێکی لە تۆڕی “سابستاک” بڵاوکردەوە، کە تێیدا گەیشتە ئەو ئەنجامەی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنەکەی بە رێنمایی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامداوە.