سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به جیا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری یونسكۆ و شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كۆبووه‌وه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى رێكخراوى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده و زانست و رۆشنبيرى (يونسكۆ) و شاندێكى په‌رله‌مانى يه‌كێتيى ئه‌وروپا كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 8ـی مارس / ئاداری 2023)، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو ئۆدرى ئازوولاى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى رێكخراوى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده و زانست و رۆشنبيرى (يونسكۆ)، كۆبووه‌وه و باسيان له كار و چالاكييه‌كانى يونسكۆ له هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد و تيشكيان خسته سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه شوێنه‌وارى مێژوويى و دێرينيان تێدايه.
پڕۆژه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قه‌ڵاى دێرينى هه‌ولێر، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، تيايدا خاتوو ئازوولاى ئاماژه‌ى به هه‌نگاو و قۆناغه‌كانى پرۆژه‌كه كرد و سوپاس و پێزانينى بۆ لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، بۆ ئه‌و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌ى پێشكه‌ش به تيمه‌كانى يوونسكۆى ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى په‌رله‌مانى يه‌كێتيى ئه‌وروپا به سه‌رۆكايه‌تيى خاتوو سارا سكيتێدال كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى په‌رله‌مانى يه‌كێتيى ئه‌وروپايان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانى هەرێمی كوردستانیان تاووتوێكرد و ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى يه‌كێتيى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕيه‌وه.
شانده‌كه ستايش و پێزانينيان بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعش و ئارامى و سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها دووپاتيانكرده‌وه كه به‌هێزيى هه‌رێمى كوردستان و عێراق، بۆ سه‌قامگيريى ناوچه‌كه و يه‌كێتيى ئه‌ورووپاش گرنگه. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه جه‌ختيان له پاراستنى ئاسايش و ئارامى و سه‌روه‌ريى عێراق له هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك كرده‌وه.