لە سۆماڵ 13 چەکداری داعش و ئەلشەباب لەسێدارەدران

K24 - هه‌ولێر:

لە ناوچەی پونتلاند باکووری رۆژهەڵاتی سۆماڵ، 13 چەکداری داعش و ئەلشەباب لەسێدارەدران.

ئەو 13 چەکدارە دوای رادەستکردنیان بە دادگای سەربازیی پونتلاند، بەتۆمەتەکانی ئەندامێتی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و ئەلشەباب و ئەنجامدانی پەلاماری تیرۆریستی، دادگایی کراون.

دوای کۆتاییهاتنی دادگاییەکەشیان هەر 13 کەسەکە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە و بەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ش سزاکانیان جێبەجێکرا و لەسێدارەدران.

لە ساڵی 2021دا لە ناوچەی پونتلاند، بە تاوانی پشتیوانیکردنی تیرۆر 18 کەس لەسێدارەدرابوون.

سوپای سۆماڵ لە ئۆپەراسیۆنەکانیدا دژبە رێکخراوی تیرۆریستیی ئەلشەباب کە نزیکەی حەوت مانگە بەردەوامە، زۆرێک لە ناوچەکانی نیشتەجێبوونی کۆنترۆڵ کردووەتەوە.

Fly Erbil Advertisment