عێراق.. دەستگیرکردنی چوار تیرۆریستی داعش راگەیەندرا

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا لە پارێزگاکانی کەرکووک، سەڵاحەددین، بەغدا و ئەنبار چوار تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی ھەواڵگریی و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگریی، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە پارێزگاکانی کەرکووک، سەڵاحەددین، بەغدا و ئەنبار ئەنجامداوە.

راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، چوار تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.

باسی لەوەش کردووە، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان پاڵپشتی لۆجستییان بۆ تیرۆریستانی داعش دابین کردووە.

Fly Erbil Advertisment