ئەمه‌ریكا چەندین دامەزراوە و كەسایەتی ئێرانی سزا دا

وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریكا: سزادراوان تووندوتیژیان بەرامبەر ژنان كردووە

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریكا، چەندین ناوەند و كەسایەتی ئێرانی بەھۆی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و تووندوتیژی بەرامبەر ژنان سزا دا.

ئەمڕۆ وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریكا لە میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، بە بۆنەی ھەشتی مارس چەندین كەسایەتی و ناوەندی ئێرانییان خستووەتە لیستی رەشی گەمارۆكانی ئەو وڵاتە.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌،  سەرجەم ئەو كەسانەی گەمارۆدراون، دەستیان لە پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و تووندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان و ئەشكەنجەدانییان لە زیندانەكاندا  ھەبووە.

باسی ئەوەش كراوە، كە ئەمه‌ریكا لەگەڵ وڵاتانی ھاوپەیمانی رۆژئاوایی، لە گوشارەكان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبێت.

Fly Erbil Advertisment