گوانتانامۆ: زیندانیكراوێك ده‌گوازێته‌وه سعوودیه
K24 – هەولێر
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، بەرپرسانی سەربازی ئەمەریکا رایانگه‌یاندووە، گومان لێكراوێكی رێكخراوی قاعیده بەناوی غه‌سان ئه‌لشه‌ربی، كه ماوه‌یه‌كی زۆربوو له زیندانی گوانتانامۆ راگیرابوو، گه‌ڕێندرایه‌وه سعوودیه.
گواستنه‌وه‌ی غه‌سان ئه‌لشه‌ربی بۆ سعوودیه، له چوارچێوه‌ی به‌تاڵكردنی زیندانه‌كانی گوانتامۆ دێت، ئه‌و زیندانیانه‌ی سزاكه‌یان ته‌واو كردووه و یاخود چیدیكه دادگای ناكرێن.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا راشیانگه‌یاند، ئه‌لشه‌ربی پاڵپشتی و هاوكاری له‌گه‌ڵ قاعیده كردووه، ساڵێك دوای رووداوه‌كه‌ی 11 سێپته‌مبه‌ر ده‌ستگیركراوه و ره‌وانه‌ی گوانتامۆ كراوه.
ساڵی رابردوو لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆیان دەرکەوت کە ئەلشەربی، چیدیكه مەترسی لەسەر ئەمریکا دروست ناكات بۆ ئەوەی لە زیندانی سەربازیدا بمێنێته‌وه، هه‌روه‌ها پێشنیاری کردووە کە لە گوانتانامۆ بگوازرێتەوە دەرەوە.
ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەلشەربی چوارەم زیندانی گوانتانامۆیە کە ئازاد بکرێت و رەوانەی وڵاتێکی دیکە بکرێت، بە گواستنەوەی ئەلشەربی ئێستا 31 زیندانی لەخۆگرتووە، کە 17 زیندانی دیکەیان بە شایستەی گواستنەوە دادەنرێت ئەگەر وڵاتێکی سەقامگیر بدۆزرێتەوە کە قبوڵیان بکات.