سێ فه‌ڵه‌ستینی به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیل كوژران
K24 - هەولێر
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌له‌ستین، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیل، سێ كه‌س كوژران، پۆلیسی ئیسرائیلیش ده‌ڵێت: ئه‌وان ده‌ستپێشخه‌ربوون.
وەزارەتی تەندروستی فه‌له‌ستین به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه، سێ گه‌نج له ناوچه‌ی جه‌بع له شاری جنین، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیسرائیله‌وه ته‌قه‌یان لێكرا و كوژران.
هاوكات پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند، تەقەکردنەکە لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا بووە لە جەبع، بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی داواکراون و گومانیان لێدەکرێت هێرش بکەنە سەر هێزەکانی ئیسرائیل.