ئه‌مه‌ریكا: رووسیا یۆرانیۆمی زیاتر بۆ چین دابین ده‌كات
K24 - هەولێر
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، كۆمپانیای وزه‌ی ئه‌تۆمی رووسیا، كه‌ناوی "روساتوم"ـە یۆرانیۆمی پیتێنراوی زیاتر بۆ چین دابین ده‌كات.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، جۆن پلامب، یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ سیاسەتی بۆشایی ئاسمان گوتی: "بینینی هاوبه‌شی كردنی رووسیا و چین زۆر نیگه‌رانكه‌ره".
ده‌شڵێت: "چین زیاتر هێزە ئەتۆمییەکانی خۆی فراوانتر ده‌كات، چونکە پێویستی بە پلۆتۆنیۆمی زیاترە بۆ چەکی زیاتر ئه‌مه‌ش رووسیا بۆی دابین ده‌كات".
له‌وه‌ته‌ی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستیپێكردووه، رووسیا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رۆژئاوا ئاڵۆز بووه، بۆیه مۆسکۆ پەیوەندی زیاتری لەگەڵ پەکین دروستكردووه و به‌دوای دابینكردنی چه‌ك ده‌گه‌ڕێت.
وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی گرووپی بیست لە هیندستان هەفتەی رابردوو جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی ئامانجی فراوانکردنی هەمەلایەنەی هاوکارییەکانی لەگەڵ چین.