واشنتن: فڕۆكهوانە ئۆكرانییه‌كان مه‌شق له‌سه‌ر مووشه‌ك ده‌كه‌ن نه‌ك فڕۆكه‌ی F16
K24 - هەولێر
واشنتن رایگه‌یاند، بوونی فڕۆکەوانانی ئۆکراینی لە بنکەیەکی ئاسمانی ئەمەریکا لە ویلایەتی ئەریزۆنا، بە مەبەستی راهێنانیان نییە بۆ فڕینی فڕۆکەی ئێف 16، بەڵکو بۆ هەڵسەنگاندنی به‌كارهێنانی هه‌موو جۆره مووشه‌كێكی ئه‌مه‌ریكایه لەسەر فڕۆکە جەنگییەکانی میگ.
جۆن كێربی، رێكخه‌ری پەیوەندییە ستراتیژییەکان بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە کۆشکی سپی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن رایگەیاند: هه‌بوونی فڕۆكه‌وانانی ئۆكرانیا بۆ مەشق كردن نییه له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی F1، ئەمە هەڵسەنگاندنێکە بۆ ئەگەری بەکارهێنانی هەندێک جۆری چەکی ئەمەریکی لەسەر فڕۆكه‌ی میگان.
كێربی گوتیشی : ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌جۆرێكی مووشه‌كی دیاریكراو هه‌یه، كه ئێمه بۆیان دابین ده‌كه‌ین، بۆیه ئه‌و فڕۆكه‌وانانه فێرده‌كرێن چۆن بتوانن ئه‌ركه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و له‌و سیسته‌مه ته‌قه بكه‌ن.
له رۆژی 4 ئادار، كه‌ناڵی NBC هاتنی ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌وانی ئۆكرانیای بۆ ئه‌مه‌ریكا بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا هه‌شت فڕۆكه‌وانی دیكه‌ی ئۆكرانیا ده‌گه‌نه ئه‌مه‌ریكا.