پارێزگاری شارێكی ئه‌فغانستان كوژرا
K24 - هەولێر
لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا له پارێزگای به‌لخ له باكووری ئه‌فغانستان، دوو كه‌س كوژران، كه یه‌كێكیان پارێزگاری شاره‌كه‌یه.
بەرپرسانی خۆجێی ویلایەتی بەلخ بە ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتنیکیان راگەیاند، له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا كه شوێنی نیشته‌جێبوونی پارێزگاری به‌لخ-ی كرده ئامانج، له ئه‌نجامدا داوود موزه‌میل، پارێزگاری شاره‌كه و كه‌سێكی دیكه كوژران.
ئه‌سیف وەزیرى، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای بەلخ رایگەیاند، تەقینەوەکە لە میانی کۆبوونەوەیەکدا بووه لە شوێنی نیشتەجێبوونی پارێزگار.
هاوكات له 11 مانگی یه‌نایه‌ری رابردوودا، له دەوروبەری وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان لە کابولی پایتەخت ته‌قینه‌وه‌یك روویدا بووه هۆی كوژرانی 5 هاووڵاتی مەدەنی.