لاڤرۆڤ: بەشی دووەمی رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵە بە هیچ شێوەیەک جێبەجێنەکراوە
K24 - هەولێر:
وەزیری دەرەوەی رووسیا، ئەمەریکا و رۆژئاوا بە پابەندنەبوون بە رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵە تۆمەتبار دەکات.
سێرگێی لاڤرۆڤ جەختیشیکردەوە، بەهۆی سزاکانەوە رێگری لە کەشتییە رووسییەکان دەکرێت لە هەندێک بەندەری دیاریکراودا بگیرسێنەوە.
لاڤرۆڤ گوتیشی: سزاکان رێگرن لەوەی کەشتییە بیانییان بچنە رووسیا بۆ گواستنەوەی دانەوێڵە.
سێرگێی لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەدا، بەشی دووەمی رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵە بە هیچ شێوەیەک جێبەجێنەکراوە. گوتیشی "کاتێکیش پرسیار لە رۆژئاوایی و ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا دەکرێت، دەڵێن سزاکان خۆراک و پەیین ناگرێتەوە، بەڵام ئەوە وەڵامێکی راستگۆیانە نییە".