ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق وەزیرێکی سەردەمی حەیدەر عەبادی سزا دەدات
K24 - هەولێر:
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق رایگه‌یاند، سزای به‌ندكردن به‌سه‌ر كازم فنجان ئه‌لحه‌مامی دەسەپێنێت، کە لە سەردەمی کابینەی حەیدەر عەبادی وەزیری گواستنەوە بووە.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق له راگه‌یێندراوێكیدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت "دادگای تاوانه‌كانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌بێ ئاماده‌بوونی تۆمه‌تبار، سزای زیندانیكردنی دوو ساڵ، به‌سه‌ر كازم فنجان ئه‌لحه‌مامی، وه‌زیری پێشووتری گواستنه‌وه‌ی عێراق سه‌پاند، چونكه به‌ئه‌نقه‌ست ئه‌ركه‌كانی پێشێلكردووه".
له‌راگه‌یێندراوه‌كه‌شدا هاتووه، تۆمه‌تباره‌كه دوای ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستێك له نێوان كۆمپانیای گشتی بۆ به‌نده‌ره‌كانی عێراق و كۆمپانیایه‌ك بۆ به‌كرێگرتنی پارچه‌یه‌ك زه‌وی به رووبه‌ری 67 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه، له به‌نده‌ری موعه‌قه‌ل، به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگای عه‌له‌مه‌ین، ئه‌مه‌شی به پێشێلكردنی یاسا ناوبردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دادگا به‌ڵگه‌كانی ئه‌و دۆسیه‌ی خستووەته‌ڕوو، سزای به‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كه‌دا سه‌پاند، به‌پێی مادده‌ی 331 له یاسای سزادانی عێراقی، كه بڕیاری ده‌ستگیركردنه، هه‌روه‌ها پێدانی ماف به‌لایه‌نی زیانلێكه‌وتوو له‌دۆسیه‌كه.