لە نزیک کڵێسایەک لە ئەڵمانیا چەند کەسێک کوژران
گومانلێکراوێک بە مردوویی دۆزراوەتەوە
K24 - هەولێر:
پۆلیسی شاری هامبۆرگ بڵاویکردەوە، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە هامبۆرگ زیاتر لە پێنج کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
پۆلیسی هامبۆرگ بڵاویشیکردەوە، رووداوەکە لە نزیک کڵێسایەکی باکووری هامبۆرگ رویداوە و پاش تەقەکردنەکە گومانلێکراوێکیان بە مردوویی دۆزیوەتەوە لە نزیک شوێنی رووداوەکە. ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا هۆکاری تەقەکردنەکە روون نییە.
راستەوخۆ لەپاش تەقەکردنەکەش، پۆلیس دۆخی لەناکاو و مەترسیداری لە شاری هامبۆرگ دووەم گەورەترین شاری ئەڵمانیا راگەیاند.