سه‌رۆك کۆماری چین بۆ جاری سێیه‌م هه‌ڵبژێردرایه‌وه
K24 - هەولێر:
شی جین پینگ، سەرۆک کۆماری چین بۆ سێیەمین خولی سه‌رۆكایه‌تی و بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ هەڵبژێردرا، ئه‌مه‌ش وەک بەهێزترین سەرکردە ناوده‌برێت کە له چین لەدوای ما‌و تسی تۆنگەوە حوکمڕانی وڵاتەکەی بکات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، لە پەرلەمانی چین نزیکەی سێ هەزار ئەندام پەرلەمان بە کۆی دەنگ دەنگیان بە سەرۆکه تەمەن 69 ساڵانه‌كه دا، سەرکەوتنی ئەمڕۆی شی جین پینگ دوای درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی پارتی کۆمۆنیستی چین و کۆمیسیۆنی سەربازی لە ئۆکتۆبەری 2022 دێت کە دوو پۆستی گرنگن لە دەسەڵاتی وڵاتەکەدا.
پەرلەمانی چین کە نزیکەی سێ هەزار ئەندامی هه‌یه، لە هۆڵی گەورەی گەل لە پەکین بە کۆی دەنگ دەنگیان دا بۆ هەڵبژاردنهوهی شی تەمەن 69 ساڵ بۆ سەرۆکایەتی وڵات، لە هەڵبژاردنێکدا کە خاڵی بوو لە هیچ کاندیدێکی دیکە، كه له‌كۆی ئه‌وسێ هه‌زار ئه‌ندامه، دوو هه‌زار و 952 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان به سه‌رۆكی چین داوه.