فه‌ره‌نسا داوا له ئیسرائیل ده‌كات خه‌ڵكی سڤیلی فه‌ڵه‌ستینی نه‌كوژێت
"هه‌بوونی دوو وڵات تاكه چاره‌سه‌ر و رێگه‌یه بۆ گه‌یشتن به ئاشتی و ئاسایشی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل"
K24 - هەولێر:
فەرەنسا داوای لە حکومەتی ئیسرائیل کرد بەگوێرەی ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی خۆی، خەڵکی سڤیلی فەڵەستینی بپارێزێت، دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە ژمارەی کوژراوانی خه‌ڵكی سڤیل لە کەرتی رۆژئاوا بۆ 78 کەس بەرزبووەوە.
ئان کلێر لوجه‌نده‌ر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند: "نیگەرانی قووڵی خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ ئۆپەراسیۆنی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆسه‌ر کەمپی جێنین".
لوجه‌نده‌ر گوتیشی: پاریس داوا لە لایەنەکان دەکات رێز لەو بەڵێنانە بگرن کە داویانە، هەروەها داواکارییەکانی ئەنجومەنی ئاسایش لە 20ی شوبات جێبەجێبکەن، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە راگرتنی هەموو جۆرە توندوتیژییەکەوە هەیە دژی هاوڵاتیانی سڤیل.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا جەختیشی لەوە کردەوە، "هه‌بوونی دوو وڵات تاكه چاره‌سه‌ر و رێگه‌یه بۆ گه‌یشتن به ئاشتی و ئاسایشی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل".