بایدن بەنیازە باجی سەر ملیاردێرەکان زیاد بكات
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مەریكا به‌نیازه باج له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند و كۆمپانیاكان زیاد بكات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیارێكی پێشووی دۆناڵد ترامپ.
رۆژی پێنجشه‌ممه، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا پێشنیاری كرد سەپاندنی کەمترین باج بە رێژەی لەسەدا 25 بێت، بەسەر ملیاردێرەکاندا، هەروەها باج لەسەر کۆمپانیاکان بە رێژه‌ی نزیکەی سێ هێندە زیاد بکرێت، لە بودجەی نوێی پێشنیارکراوی خۆیدا، کە بە ئەگەری زۆرەوە کۆمارییەکان لە کۆنگرێسدا رەتی دەکەنەوە.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا، کۆشکی سپی رایگەیاندووە، بایدن دەیەوێت کەمترین باج بە رێژەی 25% بەسەر دەوڵەمەندهكانی ئەمەریکا بسەپێنێت، سەبارەت بەو باجانەی کە بەسەر کۆمپانیاکاندا سەپێنراوە، بەنیازە ئەو باجانە بۆ 28% بەرزبکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئه‌و بڕیاره‌ی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، كه باجی له‌سه‌ر كۆمپانیاكان كه‌مكردبووه‌وه.