ریشی سوناک و ئیمانوێل ماکرۆن لە پاریس کۆبوونەوە

ئیمانوێل ماکرۆن و ریشی سوناک - وێنە: AFP
ئیمانوێل ماکرۆن و ریشی سوناک - وێنە: AFP

K24 - هەولێر:

ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ فەرەنسا، گەیشتە پاریس و لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن کۆبووەوە.

تێن داونینگ ستریت ئاشکرایکرد، 10ی ئادار ریشی سوناک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گەیشتە پاریش و لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئامانجی سەردانەکەی ریشی سوناک بۆ فەرەنسا، بۆ فراونکردنەوەی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانیانە لە بوارەکانی کۆچی نایاسایی لە رێگەی کەنداوی ئینگلیزەوە و جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا بە تایبەتی و بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان بەگشتی.

کۆشکی ئێلیزێش لەلای خۆیەوە بڵاویکردەوە، سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ هەڵدانەوەی پەڕەیەکی نوێیە لە نێوان هەردوو وڵات دوای کشانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

بڕیاریشە کۆتایی مانگی ئادار پاشا چارلزی سێیەم سەردانی فەرەنسا بکات، ئەوەش دەبێتە یەکەم سەردانی بۆ دەرەوەی وڵات دوای ئەوەی تاجی پاشایەتی لەسەرنا.