لەتیف رەشید: رەوتی سەدر لە حکومەت بەشدارە
K24 - هەولێر
سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌باره‌ی به‌شداری ره‌وتی سه‌در له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا رایده‌گه‌یه‌نێت: ره‌وتی سه‌در له‌ناو حكومه‌تدان.
له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگەیاند: ره‌وتی سه‌در له‌ناو حكومه‌تدان، پێموانیه هیچ لایه‌نێكی سیاسی له عێراق رێگری له لایه‌نێكی دیكه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له حوكمڕانیدا نه‌كه‌ن.
سه‌رۆك كۆماری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: ره‌وتی سه‌در له‌گه‌ڵ هه‌موو رێزێكم بۆیان له په‌رله‌مان كشانه‌وه، به‌ڵام له‌ناو حكومه‌تدان و چه‌ندین به‌رپرسیان له‌ناو ده‌زگاكانی وڵات‌دا كارده‌كه‌ن و رێزیان لێگیراوه‌و كه‌سانی به‌توانان.