موقتەدا سەدر کارەکانی رەوتی سەدری لە دیالە هەڵپەسارد
"کەس مافی ئەوەی نییە بەناوی سەرایا سەلامەوە قسە بکات"
K24 - هەولێر:
دوای ئەو رووداوانەی لە پارێزگای دیالە روویاندا موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر کارەکانی رەوتەکەی لەو پارێزگایە هەڵپەسارد.
بە گوێرەی بەڵگەنامەیەک کە دەستی کوردستان24 کەوتووە، لیژنەی رەوتی سەدر کارەکانی لە پارێزگای دیالە کۆتایی پێهێناوە و ئەرکەکانی لە شاری بەسرە ئەنجامدەدات.
هاوکات لە هەمان بەڵگەنامەدا موقتەدا سەدر کارەکانی هێزی "سەرایا سەلام"ـی هەڵپەسارد و راشیگەیاند، کەس مافی ئەوەی نییە بەناوی سەرایا سەلامەوە قسە بکات و، هەتا ئاگادارکردنەوەی دیکە کارەکان هەڵپەسێردراون.
لە ماوەی رابردوودا لە سنووری پارێزگاری دیالە، چەندین هێرشی چەکداری و پێشێلکاری یاسایی روویاندا، کە بەهۆیانەوە دەیان کەس بوونە قوربانی.