له دیاله ده‌ستگیركردنی تیرۆریستێك و له ناوبردنی حه‌شارگه‌یه‌ك راگه‌یەندرا
K24 - هەولێر
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، له پارێزگای دیاله، تیرۆریستێك دەستگیرکرا و دەستیش بەسەر كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نیدا گیرا.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، له راگه‌یەندراوێكدا، ئاشکرای کرد، هێزه ئه‌منییه‌كان له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له پارێزگای دیاله، تیرۆریستێكیان ده‌ستگیركرد، هه‌روه‌ها ده‌ستیان به‌سه‌ر پێنج ده‌مانچه و 55 تفه‌نگی جیاواز و چوار تفه‌نگی راوكردن و هاوه‌نێكی 60 ملم داگرت، هاوکات حهشارگهیهكیان وێران كرد، كه ده‌مانچه‌ی ده‌نگی و نارنجۆكی دوكه‌ڵی تێدابووه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کەرتە ئەمنییەکان، بەپێی پلانەكانیان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ دەستگیرکردنی گرووپه تیرۆریستییە شکستخواردووەکان.
