سوودانی: گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وا زیانی به پتر له حه‌وت ملیۆن هاووڵاتیی عێراقی گه‌یاندووه

K24 – هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له گوتارێكدا له كۆنفرانسی ژینگه‌دا له به‌سره رایگه‌یاند، گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وا زیانی به زیاتر له حه‌وت ملیۆن هاووڵاتیی عێراقی گه‌یاندووه و به سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌وانه‌ی بژێوییان له‌سه‌ر كشتوكاڵ و راوه‌ماسییه، ناوچه‌كانیان جێهێشتووه و ئاواره بوونه.
سوودانی داواشیكرد، كۆنفرانسێكی به‌په‌له بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی وشكه‌ساڵی و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له به‌غدا ببه‌سترێت و گوتیشی: ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئاوی هه‌رێمایه‌تی له‌لایه‌ن وڵاتانی سه‌رچاوه، ئه‌ركی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا سه‌ختتر ده‌كات.
سوودانی له گوتاره‌كه‌یدا گوتی: "وشكه‌ساڵی زیانی گه‌وره‌ی به هۆڕاوه جوانه‌كانی ئێمه گه‌یاندووه، كه ناوی له لیستی شوێنه‌واره جیهانییه‌كانی رێكخراوی یۆنسكۆدا هاتووه".
ده‌شڵێت: "تاكلایه‌نبوون له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئاو له وڵاتانی سه‌رچاوه، ئه‌ركی نێوده‌ڵه‌تی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كاریگه‌رییانه زه‌حمه‌تتر ده‌كات، له‌كاتێكیشدا كاریگه‌رییه ژینگه‌ییه‌كان دیارده‌یه‌كی سنووربڕه".
سوودانی داواشی كرد، له‌كاتێكی نزیكدا كۆنفرانسێكی ژینگه‌یی له به‌غدا ببه‌سترێت، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش به‌هێزتر بكرێت و ئه‌زموون و زانیاری و به‌رنامه له نێوان وڵاتانی هه‌رێمه‌كه ئاڵوگۆڕ بكرێن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كاریگه‌رییانه".