سعوودیه: رێككه‌وتنی نێوان تاران و ریاز به‌مانای چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان نایه‌ت

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه رایده‌گه‌یه‌نێت، رێككه‌وتنی نێوان سعوودیه و ئێران به‌مانای چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان نایه‌ت.
فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، به رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌تی راگه‌یاندووه، ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سعوودیه و ئێران، خواستی هه‌ردوولایه، بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی گفتوگۆوه كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، رێككه‌وتنی نێوان تاران و ریاز، به‌و مانایه نییه كه ته‌واوی گرفته‌كان چاره‌سه‌رببن.
ده‌شڵێت: "له دوومانگی داهاتوو دیداره‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن، تا ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی سه‌ردانی یه‌كتربكه‌ین".
تاران و ریاز لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان رێکەوتن و هەردوو حکومەتی ئێران و سعوودیە لەماوەی دوو مانگدا باڵیۆزخانەکانیان دەکەنەوە.
رێککەوتنی تاران و ریاز بە نێوەندگیری چین لە پەکین کراوە و هەر سێ لا راگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوکردەوە، تێیدا سوپاسی هەوڵەکانی عێراق و عوممانیان کرد.
لە راگەیه‌ندراوە هاوبەشەکەدا هاتووە، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعوودیە بۆ ئامادەکارییەکان کۆدەبنەوە.
ئەمینداری ئاسایشی نیشتیمانی ئێرانیش لەلای خۆیەوە رایگەیاند، پەیوەندییەکانی تاران و ریاز سەقامگیری ناوچەکە بەهێزتر دەکات.
لە ساڵی 2016 خۆپیشاندەرانی ئێران بەرامبەر لە سێدارەدانی ئەبونەمر، کەسایەتی شیعە مەزهەب لە سعوودیە هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە تاران، ئەمەش نیگەرانی سعوودیەی لێکەوتەوە و پەیوەندییە سیاسی و دپلۆماسییەکانیان پچڕا.