بایدن: گه‌یشتوونه‌ته چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌یرانی بانكی سلیكۆن ڤاڵی و سیگنه‌چه‌ر
K24- هەولێر
سه‌رۆكی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: دوای كۆبوونه‌وه‌ی جانێت یێلین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ردوو بانك، گه‌یشتوونه‌ته چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌یرانی بانكی سیلیكۆن ڤاڵی و سیگنه‌چه‌ر.
له راگه‌یەندراوێكی كۆشكی سپی دا هاتووه، جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م دووبانكه دڵنیا ده‌كاته‌وه، كه هه‌ركات پێویستیان بوو ده‌توانن پاره‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت له رۆژی هه‌ینی رابردوو ئه‌و دوو بانكه ئیفلاس بوونی خۆیان راگه‌یاند.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پابەندبوونی خۆی دەربڕی و گوتی "ئەوان به ته‌واوی بەرپرسیارن لەوەی روویداوە".
بایدن، ده‌شڵێت: "دڵخۆشم کە چارەسەرێکی خێرایان دۆزیوەتەوە کە کرێکارانی ئەمەریکی و بزنسە بچووکەکان دەپارێزێت و سیستمی داراییمان بە سەلامەتی دەهێڵێتەوە، هەروەها چارەسەرەکە دڵنیایی دەدات لەوەی پارەی باجدەران لە مەترسیدا نییە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "گەلی ئەمەریکا و کۆمپانیا ئەمەریکییەکان دەتوانن متمانەیان هەبێت کە پارەی بانکییان له‌و بانكانه نافه‌وتێت.
رۆژی هه‌ینی، دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا بڕیاریان دابوو بۆ داخستنی بانكی" سلیکۆن ڤالی" له‌ژێر چاودێریی خۆیاندا بهێڵنەوە، تا رۆژی دووشەممە، ئه‌مه‌ش دوای ئەوەی نەیتوانی مافی کڕیارەکانی جێبەجێ بکات، ئەمەش دڵه‌راوكێی له‌نێوان خه‌ڵكدا دروستكرد.
به‌گوێره‌ی رۆیته‌رز، ئیدارەی ئەمەریکا، ئاماژەی کردووە، تا 31 کانوونی دووەم پاره‌ی بانكی سیگنه‌چه‌ر بە گشتی نزیکەی 88.59 ملیار دۆلار بووە.