له ئۆپه‌راسیۆنێكدا 22 چه‌كداری داعش كوژران
K24 - هەولێر
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا هێزەکانی عێراق 22 چه‌كداری داعش كوژران، له نێوانیاندا دوو سه‌ركرده‌ی دیاری تێدابووه.
عەبدولوەهاب ئەلسەعدی، بەرپرسی دەزگای دژه‌تیرۆر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، "دوای ئەو زانیاریانەی دەستیان کەوتووە لەلایەن دەزگای هەواڵگرییەوە، پلانیان بۆ پۆپه‌راسیۆنێك دانا كه بە دوو قۆناغ ئەنجامدرا، یەکەمیان دابه‌زینی هێزه‌كان بوو له فڕۆكه، لە ناوچەیەکی نزیک چه‌كداره‌كان دووەمیشیان جوڵه پێكردنی هێزه‌كان بوو به نهێنی.
بەرپرسی دەزگای دژه تیرۆر، راشیگه‌یاند، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له پارێزگای ئه‌نباردا 22 چه‌كداری كوژران، یه‌كێكیان والی فه‌لووجه بووه بەناوی بەرزان حسێن عەلی.
هه‌ر له کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا لیوا قەیس ئەلمحەممەداوی، جێگری سەرۆکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئاماژەی بەوەدا، کۆی ژمارەی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له چوار پارێزگا لە 400 بۆ 500 چەکدار تێناپەڕێت.
لیوا قەیس ئەلمحەممەداوی ده‌شڵێت: داعش توانای بەدەستهێنانی ئه‌ندامی نوێی نه‌ماوه.