دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا نزیكه‌ی 56 هه‌زار سووری گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یان
K24 - هەولێر
تورکیا رایگەیاند: دوای کارەساتی بوومەلەرزەکەی 6ی شوبات، نزیکەی 56 هەزار سووری بە ئارەزووی خۆیان گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.
خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا، لە لێدوانێكدا رایگەیاند، دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکە، 56 هەزار سووری بە ئارەزووی خۆیان گەڕاونەتەوە وڵاتەکەی خۆیان.
ده‌شڵێت: بەشێک لە سوورییەکانی دانیشتووی تورکیا، بەهۆی بوومەلەرزەکە خێزان و ماڵ و شوێنی بازرگانی خۆیان لەدەستداوە و تووشی ژیانێکی سەخت بوونه‌وه".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەشێک لەو سووریانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، ویستی خۆیان دەربڕیوە بۆ گەڕانەوەی ئاره‌زوومه‌ندانه بۆ وڵاتەکەیان".
وه‌زیری به‌رگری توركیا گوتیشی: دوای بوومەلەرزەکە به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاوارە سوورییەکان نه‌هاتوونه‌ته تورکیا، سنوورەکانمان لە هەموو کاتێکی دیکە زیاتر لە ژێر کۆنترۆڵ دایه و ئێمە رێگە بەو شتە نادەین.
دوای روودانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی مانگی شوباتی رابردوو، توركیا مۆڵه‌تی سه‌ردانیكردنی سوورییه‌كانی دا سه‌ردانی خێزانه‌كانیان بكه‌ن به‌و مه‌رجه‌ی ماوه‌كه‌ی له مانگێك زیاتر نه‌بێت، به‌ڵام زۆربه‌ی سوورییه‌كان گوتیان جارێكی دیكه ناگه‌ڕێنه‌وه توركیا.
میدیاکانی تورکیا رایانگەیاندووە، گەڕانەوەی سورییەکان بۆ وڵاتەکەیان کۆتایی و هەمیشەییە.
له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا نزیکەی شەش هەزار هاووڵاتی سووری گیانیان لەدەستدا، به‌گشتی نزیکەی 48 هەزار کەس به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه له توركیا گیانیان لەدەستدا.