كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و ئوستراڵیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 - هەولێر
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا به‌رێكه‌وت، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکوەزیرانی ئوستراڵیا بۆ ئه‌وه‌ی رێککەوتنێكی بەرگری ئەنجامبده‌ن.
ریشی سوناك، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌سان دیێگۆ له ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوستراڵیا كۆده‌بێته‌وه، لە خشتەی کۆبوونەوەکە سێقۆڵیه‌كه‌شدا، بەپێی رێككه‌وتنی ئۆکوس، باس لە کڕینی ژێردەریایی بۆ ئوستراڵیا ده‌كرێت كه به وزه‌ی ئه‌تۆم كارده‌كات.
بڕیارە ئەلبانیز سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا، پلانێک بۆ كڕینی بەلەمێکی دیزاینکراوی بەریتانی رابگەیەنێت، لەگەڵ کڕینی بەلەمێكی ئەمەریکی، ئه‌مه‌ش بۆ پڕکردنەوەی ئه‌و بۆشاییەی هه‌یه‌تی.
رۆژی دووشه‌ممه، بڕیارە سو‌ناک پێداچوونەوەی نوێ و بۆ بەرگری و سیاسەتی دەرەوەی به‌ریتانیا بكات، ئه‌مه‌ش لە دوای هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دێت.